سەرۆك بارزانی لەگەڵ شاندێکى باڵای هاوپەیمانێتیی نیشتیمانیی حەسم کۆبووەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (24/تەمموز/2023) لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانێتیی نیشتیمانیی حەسم بە سەرۆكایەتیی ئوسامە نوجەیفی سكرتێری گشتیی هاوپەیمانێتیی نیشتیمانیی حەسم كرد.
بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا "بیروڕا لەبارەی دوایین پەرەسەندن و گۆڕانكارییەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان و هەروەها هەڕەشە و كۆسپەكانی بەردەم پێكەوەژیان و ئاشتەوایی و گەشەسەندن ئاڵوگۆڕ كرا."
.jpg)
هەروەها جەخت لە پێویستیی "هاتنەكایەوەی ڕوانگەیەكی هاوبەشی نیشتیمانی لەنێوان لایەنە سیاسییەكانی عێراق و پابەندبوون بە بنەماكانی شەراكەتی ڕاستەقینە و هاوسەنگی و تەوافوق لە بەڕێوەبردنی وڵات كرایەوە."
ڕاگەیێندراوەکەد دەشڵێت، "تاوتوێكردنی بارودۆخ و ژیان و گوزەرانی پارێزگاكانی عێراق و، هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان لایەنەكان تەوەری تری ئەو كۆبوونەوە بوون."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment