بارەگاى بزووتنەوەى ئیسلامى داخرا کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کورستان بارەگاى بزووتنەوەى ئیسلامى باڵى کامیل حاجى عەلى داخست، چونکە بەپێى یاسا نابێ دوو حیز نابێ یەک ناویان هەبێ و دادگای سلێمانیش فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ عیرفان عەبدولعەزیز دەردەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە (24/تەمموز/2023) وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان بارەگاى مەڵبەندى سێى بزووتنەوەى ئیسلامى باڵى کامیلى حاجى عەلى لە هەولێر داخست، محەمەد بازیانى ئەندامى مەکتەبى سیاسى و وتەبێژى ئەو حزبە داخستنى بارەگانیان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا پشڕاستکردەوە.

محەمەد بازیانى لە بەشێکى کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئاماژەى بەوەکرد، ئەوان پێیاوانییە ئەم بڕیارە بۆچوونى پارتى دیموکراتى کوردستان بێت.

هاوکات ئەمڕۆ، بەپێى ئەو فەرمانەى لە سۆشیال میدیل بڵاوبۆتەوە، دادگاى سلێمانى فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ عیرفان عەبدولعەزیز دەکرد.

هەر یەک لە کامیل حاجى عەلى و عیرفان عەبدولعەزیز، لە دوایین کۆنگرەى بزووتنەوە کێشە لە نێوانیان دروست بوو، ئێستا هەردووکیان خۆیان بە ڕابەرى شەرعى بزووتنەوەى ئیسلامى دەزانن.

   

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین