ئەمەریکا داوا دەکات وەزیرى پێشمەرگە بگەڕێتەوە سەرکارەکەى کوردستانی

نوچەنێت:

ئەمەریکا داوا لە یەکێتى و پارتى دەکات، لە ماوەیەکى نزیکدا شۆڕش ئیسماعیل وەزیرى پێشمەرگە بگەڕێتەوە سەر کارەکەى بۆ ئەوەى کێشەکان بە زووى چارەسەر بن.

ئەمڕۆ چوارشەممە (27/تەمموز/2023) کوردستان24 بڵاویکردەوە دەینا سترۆڵ یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا بۆ هەرێمی کوردستان، داوای گەڕانەوەی وەزیری پێشمەرگەی بۆ سەر کارەکەی کردووە.

هەر سەبارەت بە گەڕانەوەى وەزیرى پێشمەرگە، سەرچاوەیەک بۆ ئەو ماڵپەڕ باسى لەوەکردووە، شۆڕش ئیسماعیل بە مەرج دەگەڕێتەوە سەر کارەکەى و یەکتێیش بە زۆربەى مەرجەکانى ڕازى بووە.

ماوەى چەند مانگێکە وەزیرى پێشمەرگە دەوام ناکات و لە دوو هەفتەى ڕابردوو بە هۆى جێبەجێکردنى سیستەمى (%57) بۆ پارتى و (43%) بۆ یەکێتى، ناکۆکى زۆرى لە نێوان تیمى وەزارى پارتى و یەکێتى لە وەزارەتى پێشمەرگە دروستکردووە.

ئەمە لە کاتێکدا ڕۆژى چوارشه‌ممه (19-7-2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی لە جه‌نه‌رال ماتیۆ ماركفارلن فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و سووریا كرد. سەرۆکایەتیى هەرێم لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا "پرۆسه‌ی چاكسازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و یه‌كخستنه‌وه‌ و ڕێكخستنی پێشمه‌رگه‌ و كێشه‌ و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌می‌ تاوتوێ كرا و بیروڕایان ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنیان" ئاڵوگۆڕ كرد.

هەروەها تێیدا هاتووە، هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ "پرۆسه‌ی یه‌كخستن و یه‌كگرتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ و چاكسازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه‌ بۆی دانراوه‌، وه‌ک پێویست به‌ڕێوه‌نه‌چووه‌ و له‌مباره‌یه‌وه‌ چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی خرانه‌ به‌ر باس."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین