حکومەى هەرێم و بەغدا لەسەر ناردنى شایستە داراییەکانى هەرێم ڕێککەوتن
نوچەنێت:
بەرەبەیانى ئەمڕۆ (27/7/2023) ئومێد سەباح، سەرۆکى دیوانى ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان ناوەڕۆکى کۆبوونەوى شاندى هەرێم و بەغداى خستەڕوو و دەڵێت، ڕێککەوتووین.
ئومێد سەباح ڕوونکردنەوەى زیاتر دەدات و ڕایگەیاند، شاندى هەرێم و بەغدا گهیشتونەتە رێککەوتن لهسهر جێبهجێكردنی بڕگهكانی تایبهت به ههرێمی كوردستان لە یاسای بودجەدا.
سەبارەت بە وادەى ناردنى بەشە بودجەى هەرێم گوتیشى، بڕیار وایه دهستبهجێ تەمویلی ههرێمی كوردستان بكرێت.
پەیوەست بە کۆبوونەوەکانى شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان و عێراق لە بەغدا، پێشەوا ھەورامانی، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەرەبەیانیی ئەمڕۆ رایگەیاند، ئێستا شاندی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی گەیشتنە رێککەوتن و لەزووترین کاتدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.
ئێوارەى دوێنێ چوارشەممە (26-7-2023) شاندى هەرێمى کوردستان گەیشتنە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ناردنى بودجە و موچەى هەرێمى کوردستان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment