هێلیکۆپتەرێک لە سنووری گوێڕ کەوتە خوارەوە و بریندار هەیە کوردستانی

نوچەنێت:

هێلیکۆپتەرێک لە گوندى قەڵاتەسۆرانى سنوورى ناحیەى گوێڕ سەر بە پارێزگاى هەولێر کەوتەخوارەوە، بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان لە ڕووداوەکە چەند ئەندامێکى تیمى هاوپەیمانان بریندار بوونە، بەڵام گڕى نەگرتووە.

دواى نێوەڕۆى ئەمڕ پێنجشەممە (27/7/2023) لە گوندی قەڵاتەسۆران لەسەر ڕێگاى گوێڕ-هەولێر کەوتەخوارەوە، چەند کەسێک بریندار بوونە.

بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان، هێلیکۆپتەرەکە هى هاوپەیمانانە و لە کاتى نیشتنەوەى گرفتى تەکنیکى بۆ دروستبووە.

هەروەها بە هۆى ئەو ڕووداوەوە، هیچ کەسێک گیانى لەدەستنەداوە، لە کاتى کەوتنەخوارەوەى تیمێکی هاوپەیمانان تێدا بووە و بریندار بوونە، بەڵام هێلیکۆپتەرەکە تەنیا کەوتووە و گڕینەگرتووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین