ژوورى ئۆپراسیۆنى پارێزگاى هەولێر لەسەر قەدەغەى هاتووچۆ ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت:

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا داخستنى بازگەکانى پارێزگاى هەولێر لەگەڵ پارێزگاکانى کەرکووک و مووسڵ ڕاگەیاند.

هەروەها دەشڵێت، ئەم بڕیارە دیپلۆماتکاران و بارزگان و وەبەرهێنەران ناگرێتەوە، لەگەڵ ئەوکەسانەی نەخۆشن و پێویستیان بە چارەسەری هەیە لە نەخۆشخانەكانی هەولێر.

 

دەقى بڕیارەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر:

یەکەم/ داخستنی بازگەکانی پارێزگای هەولێر لەگەڵ پارێزگاکانی کەرکوک و موسڵ، بۆیە داوا لەسەرجەم هاوڵاتییانی پارێزگاکانی ناوەڕاست و خواری عێراق دەکەین بەهیچ شێوەیەک خۆیان لەڕێگا نەدەن بۆ هاتنە شاری هەولێر، چونکە ڕێگەیان پێنادرێت، تەنها رێگە دەدرێت بەو كەسانەی كە لە خوارەوە ديارى كراوه، ئەویش بە مەرجی ئەوەی لەکاتی هاتنیان لە بازگەكانی پارێزگای هەولێر پشکنینی كۆرۆنا ئەنجام بدەن، بەم شێوەیەی لای خوارەوە:-

1. ئاژانس و رێكخراوەكانی (UN)، رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان، هاوپەیمانان، دیپلۆماتكاران، شاندە فەرمییەكان.

2. ئەو هاووڵاتییانەی نیشتەجێی شاری هەولێرن.

3. ئەوکەسانەی نەخۆشن و پێویستیان بە چارەسەری هەیە لە نەخۆشخانەكانی هەولێر.

4. بازرگانان و وەبەرهێنەران.

دووەم/ كارى بازرگانى لە نێوان پارێزگای هەولێر و پارێزگاكانی تری ناوەڕاست و خواروی عێراق  بەردەوام دەبێت بە لەبەرچاوگرتنى تەواوى رێكارەكانى خۆپارێزى.

ئەم بڕیارانەوە لەکاتژمێری 12ی ئەمشەو (5) لەسەر (6)ی 4ی 2021، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین