بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر ڤاکسین دەداتە ڕۆژنامەنووسان کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى تەندروستى هەولێر داوایەک ئاراستەى ڕۆژنامەنووسان دەکات و لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لەبەر ئەوەی ڕۆژنامەنووسان لەکاتی ڕاپەڕاندنی کارەکانیان بەرکەوتەیان زۆرە لەگەڵ هاووڵاتیان و دەبنە هۆی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە، بۆیە بە پێویستی دەزانین ڕۆژنامەنووسان ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا وەربگرن لە بنکەکانی پێدانی ڤاکسین."

 

دەقى ڕاگەیێندراوى بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر:

لەبەر ئەوەی پەیامنێران و ڕۆژنامەنووسان ڕۆژانە لەکاتی ڕاپەڕاندنی کارەکانیان بەرکەوتەیان زۆرە لەگەڵ هاوڵاتیان و سەردانی زۆر لە شوێنەکان دەکەن و دەبنە هۆی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر، بۆیە بە پێویستی دەزانین بەپێی شوێنی جوگرافی لە سنوری شاری هەولێر ڕاگەیاندنکاران و ڕۆژنامەنووسان ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا وەربگرن لە بنکەکانی پێدانی ڤاکسین بە پێی ئەو ڕێنماییانەی کە لێژنەی زانستی دایناوە.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

٢٠٢١/٤/٦

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین