سەرۆک بارزانى: بەعس لەهەڵمەتێكی بێویژدانانەدا هەشت هەزار پیاوی پیر و گەنجی بارزانیی كۆمەڵكوژکرد
نوچەنێت:
دەقى پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی چل ساڵەی ئەنفالی بارزانییەكان:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
چل ساڵ لەمەوبەر رژێمی بەعس لە هەڵمەتێكی ناڕەوا و بێویژدانانەدا هەشت هەزار پیاوی پیر و گەنجی بارزانیی، هەر لە تەمەنی نۆ ساڵی هەتا نەوەد ساڵی، دەستبەسەر كرد و بەشێوەیەكی نامرۆڤانە لە بیابانەكانی باشووری عێراق كۆمەڵكوژی كردن.
ئەو تاوانە بەشێك بوو لەو زنجیرە كارەسات و قوربانیدانانەی بەشێوەیەكی ڕێكخستوو بە مەبەستی لەناوبردن و تواندنەوە بەسەر رۆڵەكانی گەلی كوردستاندا هاتووە، هەر لە بێسەروشوێنكردنی دوازدەهەزار گەنجی فەیلی و ئەنفالی گەرمیان و كیمیابارانكردنى هەڵەبجە و ناوچەكانی تری كوردستان بگرە هەتا تەعریب و ڕاگواستن و گۆڕینی دیموگرافیای كوردستان.
بەداخەوە، لەكاتێكدا چل ساڵ بەسەر ئەو تاوانە گەورەیەدا تێدەپەڕێت، هێشتاش بیری شۆڤینی و نیەتی نەمان و ئازاردانی گەلی كوردستان لە خەیاڵدان و رەفتاری ھەندێ كەس و لایەندا دەبینین، ئەوەش خۆیلەخۆیدا گرفتی سەرەكیی گەلەكەمان بووە لەگەڵ ئەو عەقلیەتە نامرۆڤانەیە كە سەرچاوەی نەهامەتی و ناسەقامگیرییە بۆ هەموو عێراق و ناوچەكە.
لەیادی ئەنفالی بارزانییەكاندا پێزانینم بۆ ڕۆڵەكانی گەلەكەمان بە تایبەت جەماوەری دەشتی هەولێر و هەریر و سۆران هەیە كە لە ڕۆژگارە سەختەكاندا كوردانە و مەردانە هاوسۆزی بارزانییەكان بوونە و یارمەتییان داون. سوپاسی كەسوكاری ئەنفال و بە تایبەتی ئەو دایك و ئافرەتە بارزانیانە دەكەم كە ساڵانێكی دوورودرێژ ئازاری لەدەستدانی ئازیزانیان تەحەمول كردووە و بوونە نموونەی باڵای خۆڕاگری و ڕەوشتبەرزی و كوردپەروەری.
مسعود بارزانی
31ی تەمموزی 2023
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment