بەریتانیا تاوانەکانى داعش دژ بە ئێزدى وەک جینۆساید ناساند کوردستانی

نوچەنێت:

حکومەتى بەریتانیا لە ڕاگەیێندراوێکدا کۆمەڵکوژى ئێزدییەکان وەک جینۆساید ناساد، کە لە (2014) ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە بۆ ماوەى زیاتر لە سالێک شنگالى داگیرکرد.

ڕۆژى سێشەممە (یەکى/ئاب/2023) حکومەتى بەریتانیا لە ڕاگەیێندراوێکدا بە فەرمی دان بڵاویکردەوە کە (2014)دا داعش خەڵکی ئێزدی لە سنوورى شنگال جینۆساید کردووە.

ئەم هەنگاوەی حکومەتی بەریتانیا لە سەروبەندی نۆیەمین ساڵیادی هێرشی داعشە بۆ سەر شنگال و ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی لە دژی کوردانی ئێزدی.

بەپێى هەواڵێکى ماڵپەڕى رووداو، لۆرد ئەحمەد، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ڕایگەیاند، ئەم بڕیارە دانپێدانانێکی مێژووییە، کە جینۆساید لە دژی ئێزدییەکان ئەنجامدراوە، ئەم بڕیارە پابەندبوونی ئێمە بەهێزتر دەکات بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی ئەوان قەورەبووی شایستە وەردەگرنەوە و بە دادپەروەریی دەگەن.

نۆ ساڵ لەمەوبەر داعش لە شنگال ئێزدییەکانى کۆمەڵکوژ کرد، بە هەزاران ئافرەت و منداڵى ڕفاند، بەو هۆیەوە تا ئێستا هەر یەک لە پەرلەمانى، ئەڵمانیا، بەلیجکا و هۆڵندا، ئەم تاوانەیان وەک جینۆساید ناساندووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین