وەزارەتى تەندروستى: لە دۆخێکى سەخت و مەترسیدارداین کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ بە میدکانى ڕاگەیاند، بەهۆى بەرزبوونەوەى ڕێژەى تووشبوان بەشەکانى چاودێرى چڕ لە نەخۆشخانەکانى تایبەت بە کۆرۆنا پڕ بوونە لە نەخۆشى تووشبوو بە کۆرۆنا.

د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند: ئێستا کە قسەتان بۆ دەکەم بەشەكانی چاودێری چڕ پڕبوونە لە تووشبووانی كۆرۆنا، رۆژانە ژمارەی تووشبووان زیاد دەبێت و هەروەها ژمارەی ئەو كەسانەی تەندروستیان ناجێگیرە و ژمارەی مردوانیش ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی گووتیشى، دەمەوێ هەموو هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان لە خراپى بارودۆخە ئاگاداربکەمەوە، ئێستا هەرێمى کوردستان لە دۆخێكی سەخت و مەترسیدار دایە، چونکە کاتێ ڕێژەى تووشبوان بەرزدەبێتەوە، ڕێژەى مردنیش زیاتر دەبێت، بۆیە داواى خۆپارێزى و توندکردنى رێکارەکانى خۆپارێزى دەکەین.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین