هونەرمەند ئيبراهيم تاتڵيس چارەنووسی سامانەكەی ئاشكرا دەكات رەنگاورەنگ

نوچەنێت

وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد

ئیبراهیم تاتليس، هونەرمەند و سەرمایەدارى تورکیا ڕاى گشتى وڵاتەکەى و هەوادارانى تووشى سەرسوڕمان کرد، دواى ئەوەى دەرکەوت خاوه‌نى سه‌روه‌ت و سامانێكى خه‌ياڵييه‌ بە ئاشکراکردنى سامانەکەى، تاتڵیس بە میدیاکانى تورکیاى ڕاگەیاند، بەر لە مردنى سامانەکەى بە دامەزراوە سەربازییەکانى وڵاتەکەى دەبەخشێت.

ئيبراهيم تاتليس ئاشکرای كردووە،‌‌ خاوه‌نى دەیان پڕۆژەى وه‌به‌رهێنانى خانوو و چێشتخانه‌يه‌، سه‌باره‌ت به‌ بەخشینى سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌شى دەڵێت، "دەزانم پێش مردنم سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌م چى لێ بكه‌م، ده‌يبه‌خشمه‌ یەکێک لە دامه‌زراوه‌ى سه‌ربازییەکانى وڵاته‌كه‌م."  

ماوه‌يه‌ك به‌ر له‌ئێستا ميدياكانى توركيا ده‌ستيانكردووه‌ به‌ ئاشكراكردنى سه‌روه‌ت و سامانى زۆربەی هونەرمەندە به‌ناوبانگه‌كانى وڵاته‌كه‌يان، ئيبراهيم تاتڵيس له‌ لێدوانێكدا به‌مشێوه‌يه‌ سه‌روه‌ت و سامانى خۆى ئاشكراکردوو و ڕایگەیاندووە، “خاوه‌نى كه‌بابخانه‌ى گه‌وره‌يه‌ كه‌ لەسەر‌ رووبه‌رى (1.5) دۆنم له‌ سيرانتێپه‌ دروستکراوە، هەروەها خاوەنى باڵەخانەیەکى گەورەى ته‌له‌فیزيۆن و ماڵپەڕ و  گرووپى كۆمپانياكانى تاتڵيس و بڕاندى جلوبه‌رگى باى تاتڵيسەس و چەندین ڤێلاى گرانبەها لە شوێنێکى جیاوازى تورکیایە."

ئەو هونەرمەندە تورکە، زیاتر لە (40) جۆر ئۆتۆمبێلى نایابى تایبەت بە خۆى هەیە و خاوەنى پڕۆژەى نیشتەجێبوونى بەهەشتى تاتڵيسەس کە لە (48) باڵەخانە پێکدێت، ئەمە جگە لە چەندین جۆرى بەلەمى تایبەت و جیاواز، لە زۆربەى شارە گەشتیارییەکانى تورکیا ڤێلا و شوێنى پشودانى هەیە.

میدیاکانى تورکیا ئاماژە بەوە دەکەن، ئيبراهيم تاتڵيس  لە بوارى وەبەرهێنان و ڕاگەیاندندا خاوەنداریەتى چەند پڕۆژەیەکى گەورەى بازرگانى دەکات لەوانە، هۆتێلى تاتڵيسەس، پێنج ڕێستورانت و کەبابخانەى گەورە لە ئەستەمبۆڵ، کەناڵى تەلەفیزیۆنى دی سمارت و تەمپۆ و چەندین کۆمپانیاى بوارى ڕاگەیاندن.

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ ڕابردوو له‌گه‌ڵ كوره‌ گه‌وره‌كه‌ى به‌ناوى (ئه‌حمه‌د تاتڵيس) کێشە و ناکۆکى لەنێوانیان له‌‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانەکەى دروستبوو، ئەمەیش دەنگدانەوەى زۆرى لە راگەیاندنەكانی توركیا هەبوو، هه‌ر بۆيه‌ش ئيبراهيم تاتڵيس رايگه‌ياندووه‌، كه‌ پێش مردنى هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ى بە هیچ کەسێک نادات، بەڵکوو ده‌به‌خشێته‌ سوپاى توركيا.

سەرچاوە: T24

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین