شاندێكى پارتى ديموكراتى كوردستان سەردانى بەغدا دەكات کوردستانی

نوچەنێت

بڕيارە سبەى يەكشەممە شاندێکی مەكتەبى سياسى پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆكايەتى فازڵ ميرانى سەردانى بەغدا و لەگەڵ هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆدەبێتەوە.

 ئەمڕۆ شەممە (پێنجى/ ئاب/2023) ماڵپەڕى رووداو بڵاويكردەوە شاندێكى پارتى بەسەرۆكايەتى فازڵ ميرانى، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی؛ هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی و پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی سەردانى بەغدا دەكەن.

شاندەکەى پارتى بۆ گفتوگۆكردن  لەگەڵ هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتە، تاوەكوو راستەوخۆ گفتوگۆ لەسەر نیگەرانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی رووداوەکانی ئەم دواییەی بەغدای پەیوەست بە هەرێمی کوردستان بکات.

لە ماوەى رابردوو پارتى ديموكراتى كوردستان لايەنە عێراقييەكانى بە پێشێلكردنى رێككەوتنەكانى پێكهێنانى حكومەتى عێراق لە ساڵى رابردوو تۆمەتباركرد.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین