مەسرور بارزانى: هەرێمی کوردستان مەڵبەندی پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان و ئازادیی ئایینەکانە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (شەشى/ئاب/2023) مەسرور بارزانى سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له كاردینال لویس ساكۆ، پاتریارك و سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان و شاندێكی یاوەری كرد.
حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا لویس ساکۆ، پاتریارک کاردینال، "سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆکی حکومەت و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ ئەو پێشوازی و پشتیوانیەی لێیکراوە و ستایشی دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکانیشی لە هەرێمی کوردستان کرد."
مەسرور بارزانى، سەبارەت بە کشاندنەوەى لەبارەی کشاندنەوەی مەرسومی کۆماری سەرۆک کۆماری عێراق تایبەت بە پاتریارک کاردینال لویس ساکۆ و کەنیسەی کلدانی، جارێکى دیکە نیگەرانى خۆى دەربڕى و "هیوای خواست، ئەو هەڵەیە ڕاست بکرێتەوە."
هەروەها سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕاشیگەیاند، "هەرێمی کوردستان، وەک هەمیشە مەڵبەندی پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان و ئازادیی ئایینی دەبێت و پاڵپشتی لە پێکهاتەی کریستیانەکان دەکات کە بە ناهەق لە لایەن هەندێک لایەنی نا بەرپرسەوە، ڕووبەرووی پاکتاوی ئایینی دەبنەوە و داکۆکی لە پاراستنی مافی هەموو نەتەوە و ئایینەکان دەکەینەوە و دژی گۆڕینی دیمۆگرافی بەزۆر، دەوەستینەوە."

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment