مەسرور بارزانى پەیامێک ئاراستەى محەمەدی حاجی مەحمود دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان دەڵێت، پارتی سۆسیالیست "ڕۆڵێکی دیاری لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا هەبووە."

ئەمڕۆ سێشەممە (هەشتى/ئاب/2023) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە پەیامێکدا بەبۆنەى ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیالست پیرۆزبایى لە محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری گشتیی ئەو حیزبە دەکات.

مەسرور بارزانى لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، ڕۆڵێکی دیاری لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا هەبووە و ئومێدەوارم لەگەڵ هەموو لایەنە کوردستانییە نیشتمانپەروەرەکان، بەردەوام بێت لە بەرگریکردن لە مافە ڕەوا و دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و دەسکەوتە نیشتمانییەکان." 

 

دەقی پەیامەکەى مەسرور بارزانى، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان

بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود ، سکرتێری گشتیی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان

بە بۆنەی چل و حەفتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرکردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانی پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، ڕۆڵێکی دیاری لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا هەبووە و ئومێدەوارم لەگەڵ هەموو لایەنە کوردستانییە نیشتمانپەروەرەکان، بەردەوام بێت لە بەرگریکردن لە مافە ڕەوا و دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و دەسکەوتە نیشتمانییەکان.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2023/8/8

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین