دەزگاى ئاسایشى هەرێم تاوانبارێکى شەڕەکەى چەمچەماڵ دەستگیر دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەستگیرکردنى ئەو کەسەى تۆمەتبارە بە بریندارکردنى پێنج هاووڵاتى و کوشتنى کەسێکى دیکە ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە (هەشتى/ئاب/2023) دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئەو تۆمەتبارەی رێکەوتی7-8-2023 کاژێر 11:00ی شەو لە ناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ هاوڵاتیەکی کوشت و بووە هۆی بریندارکردنی پێنج کەسی دیکە، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکرا."

هاوکات دەزگای ئاسایش ئاماژە بەوەدەکات، لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش ڕاگیراوە.

دوێنێ (8-7-2023) لە یەکێک گەڕەکانى ناحیەی شۆڕشی چەمچەماڵ شەڕ تەقە لە نێوان دوو بنەماڵەدا روویدا، بەو هۆیەوە پێنج کەس برینداربوون و کەسێکیش کوژرا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین