فۆرمی دابەشکردنی  یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان کارا کرا کوردستانی

نوچەنێت:

فۆڕمی داواکاری بۆ یەکەکانی نیشتەجێبوون لەلایەن وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن کارا کرا، کە ژمارەیان نۆ هەزار یەکەى نیشتەجێبوونە.

ڕۆژى سێشەممە (هەشتى/ئاب/2023) دانا عەبدولکەریم، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشەجێکردنی حکومەتی هەڕێمی کوردستان راگەیاند، وەزیری ئاوەنکردنەوەش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی، یەکەکان بەبێ پێشەکی و بە قیستی (25) ساڵ دەدرێت بە هاووڵاتییانی کەمدەرامەت.

هاوکات وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ئاماژەى بەوەکرد، کۆمەڵەى کرێنشینان هاوکار بووە لە ئامادەکردنى فۆڕمەکە، هەر هاووڵاتییەک خۆى بە شایستە دەزانێ دەتوانێ پڕى بکاتەوە.

دانا عەبدولکەریم گوتشى، دوای تەواوبوونی وادەی پێشکەشکردنی فۆڕمی داواکری بۆ وەرگرتنی یەکەکانی نیشتەجێبوون، لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لیژنەی تایبەت پێکدەهێنرێ، بۆ ئەوەی وردبینی بکرێت لە دیاریکردنی خاڵەکان لە فۆڕمەکان.

لەم لینکەدا هاووڵاتییان دەتوانن فۆڕمى داواکارى یەکەى نیشتەجێبوون پڕبکەنەوە

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین