سەرۆک بارزانى بۆ محەمەد حاجی مەحمود: هیوادارم كار بۆ پاراستنی دەستكەوتەكانی كوردستان بكرێت
نوچەنێت:
ڕۆژى سێشەممە (هەشى/ئاب/2023) سەرۆک بارزانى بە بۆنەى (47)مین ساڵیادى دامەزراندنى سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا پیرۆزبایی لە سکرتێریى سۆسیالیست و ئەندام و لایەنگرانى دەکات.
دەقى پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ یادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
برای بەڕێز كاك محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
بەبۆنەی چل و حەفتەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان دەكەم.
لەو یادەدا پێزانینم بۆ خەبات و قوربانیدانی ئێوە و حیزبەكەتان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستاندا هەیە و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم. هیوادارم بە هیممەتی گشت لایەك كار بۆ پاراستنی دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان بكرێت و كوردستان بەسەر كۆسپ و تەحەددیاتەكاندا سەربكەوێت.
مسعود بارزانی
8ی ئابی 2023
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment