ئەنجوومەنى وەزیران پرۆژە یاسای نەوت و غازی فیدراڵی تاوتوێ دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

ئەنجوومەنى وەزیران بەسەرپەرشتى مەسرور بارزانى لە کۆبوونەوەى هەفتانەى گەڵالەکردنی پرۆژە یاسای نەوت و غازی فیدراڵی تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە (نۆ/ئاب/2023) ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆ دەبێتەوە.

حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە تەوەرەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجامی سەردانەکەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا تایبەت بە گەڵالەکردنی پرۆژە یاسای نەوت و غازی فیدراڵی دەخرێتەڕوو."

هەروەها ئەنجوومەنى وەزیران "لە تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەدا ڕەشنووسی پەیڕەوی (سندوقی چاودێری و شیاندنی کەسانی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت و کورتەباڵاکان) لەبەر ڕۆشنایی یاسای ژمارە (22)ی ساڵی 2011، دەخرێتەڕوو."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین