مەسرور بارزانى پەیامێکى سەرەخۆشى ئاراستەى فوئاد مەعسووم دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

ئەمڕۆ هەینى (11/ئاب/2023) مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق دەکات بە بۆنەى کۆچى دواییکردنى (ڕووناک عەبدولواحید)ى هاوسەرى  سەرەخۆشی لێدەکات.

دەقی پرسەنامەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

بەڕێز د.فوئاد مەعسووم:

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو خاتوو ڕووناک عەبدولواحید-م بیست .

پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. خوای دلۆڤان، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ئێوە ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین