وەزارەتى خوێندنى باڵا چەندین ڕێنمایی نوێ بۆ قوتابیانى خوێندنى باڵا دەردەکات کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان، ناوەڕۆکى ڕێنمایى شێوازی کۆرسەکانى خوێندنى (دبلـۆمى باڵاى یـەک سـاڵەى ئەکـادیمى، دبلـۆمى بـاڵاى دوو سـاڵەى پزیشـکى، مـاستەر و، دکـتۆرا) بـڵاو دەکاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (15/ئاب/2023) وەزارەتى خوێندنى باڵا بە واژۆى د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى چوار ڕێنمایى نوێى تایبەت بە قوتابیانى خوێندنى باڵا بڵاوکردەوە: 

ــ ڕێنمایى ژمارە (4)ى شێوازى کۆرسەکانى خوێندنى دبلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى

ــ ڕێنمایى ژمارە (5)ى شێوازى کۆرسەکانى خوێندنى دبلۆمى باڵاى دوو ساڵەى پزیشکى پیشەیى (کلینیکى) لە کۆلێژەکانى پزیشکى گشتى و پزیشکى ددان و دەرمانسازى.

ــ ڕێنمایى ژمارە (6)ى شێوازى کۆرسەکانى خوێندنى ماستەر.

ــ ڕێنمایى ژمارە (7)ى شێوازى کۆرسەکانى خوێندنى دکتۆرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین