سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ڕێوڕه‌سمێكى ماڵئاوايى بۆ كۆنسوڵى ئه‌مه‌ريكا ڕێكده‌خات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان رێوڕەسمێکى ماڵئاوایی بۆ کۆنسوڵى گشتیى ئەمەریکا ئيرڤن هيكس ‏جوونيه‌ر بە بۆنەى کۆتاییهانى ئەکەرکەى ڕێکخست، سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، ئيرڤن هيكسى بە دۆستێکى دڵسۆزى گەلى کوردستان ناوبرد.

ئەمڕۆ سێشەممە (15/ئاب/2023) سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركييه‌وه،‌ ڕێوڕه‌سمێكى ماڵئاوايى بۆ ئيرڤن هيكس ‏جوونيه‌ر كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا ساز كرد.

له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه‌  مسته‌فا سه‌يد قادر جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان و ديپلۆماتكاران و نوێنه‌رانى وڵاتان له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، ز فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان وته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى ڕۆڵ و ماوه‌ى ئه‌ركى به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش كرد.

فەوزى هەریرى، له‌ وته‌كه‌يدا ئاماژه‌ى به‌ كار و هه‌وڵه‌كانى كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا كرد كه‌ "وه‌ك دۆستێكى دڵسۆزى گه‌لى كوردستان، به‌رده‌وام كارى جددى كردووه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و ئه‌رك و ماندووبوونى به‌ مايه‌ى پێزانينى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌ قه‌ڵه‌م دا."

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، سه‌رۆكى ديوان "سوپاس و پێزانينى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتيگرى و هاوكاريى ئه‌مه‌ريكا بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌. له‌مباره‌يه‌وه‌ باسى له‌ ڕۆڵى كارا و ئه‌رێنيى به‌ڕێز ئيرڤن هيكس ‏جوونيه‌ر كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌رك و كارى نوێيدا بۆ خواست."

كۆنسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا، لاى خۆيه‌وه‌ "سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيريى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان بۆ ڕێکخستنى ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ ده‌ربڕى و ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا كه‌ بۆ هه‌ميشه‌ خۆى به‌ دۆستێكى دڵسۆزى هه‌رێمى كوردستان ده‌زانێت، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌ گرنگيى يه‌كگرتوويى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین