حکوومەتى  هەرێم (558) ملیۆن دینار بۆ مۆنۆمێنتى ئەنفالکراوان خەرج دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە بڕى زیاتر لە (558) ملیۆن دینار دروستکردنى گۆڕستانێک و نۆژەنکردنەوەى چەند گۆڕستانێکى تایبەت بە رووفاتى ئەنفالکراون خەرج دەکات.

بەپێى نووسراوێکى ئەنجوومەنى وەزیران، لەسەر بودجەى وەبەرهێنانى وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان، حکوومەتى هەرێم هەڵدەستێ بە نوژەنکردنەوە بیناى مۆنۆمێنتى ئەنفالکراوان لە چەمچەماڵ ـ بانى مەقام و لێدانى بیر بۆ هەمان مۆنۆمێنت.

 

دەقى نووسراوەکەى ئەنجوومەنى وەزیران:

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین