ئەندامێکى پێشووی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی لە رانیە کوژرا کوردستانی

نوچەنێت:

نیاز جەلال دەرگەڵەیی، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان شەوى ڕابردوو لە باخەکەى خۆى لە ڕانیە کوژرا، کەسێکى نزیکى بنەماڵەکەشى دەڵێت، رووداوەکە تەواو تیرۆریستییە.

درەنگانى شەوى ڕابردوو (18/ئاب/2023) نیاز جەلال دەرگەڵەیی، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە لە ڕانیە کوژرا، باڵا هەوار، برازاى نیاز دەرگەڵەیی لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، شوێنی سێ فیشەگ بە سەریەوە دیاربوو، رووداوێکی ئاسایی نییە، بە کردەوەیەکی تیرۆرستی کوژرا و شوێنی سێ فیشەگ بە سەرییەوە دیاربوو.

هەروەها باڵا هاوار دووپاتیکردەوە، بنەماڵەکەیان ناخۆشى لەگەڵ هیچ کەس و لایەنێکى سیاسى نییە.

یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان ڕاگەیێندراوێکى لەبارەى کوژرانى نیاز دەرگەڵەیی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، لە هەردوو خولی یەکەم و دووەمی ئەنجوومەنی ناوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا ئەندامێکی چالاکی ئەنجوومەنەکە بووە. زۆر بەداخەوە لە باخەکەی خۆیدا لەلایەن دەستێکی رەشەوە شەهید کرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین