سەرۆک بارزانى: لە هەوڵەکانمان بەردەوامین بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان لەگەڵ بەغدا کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک بارزانى، لە چوارچێوەى سەردانییەکەى بۆ سنوورى پارێزگاى دهۆک، سەردانى ئامێدى کرد و ڕایگەیاند، پێویستە حکومەت و حزب خزمەتکاری میللەتەکەیان بن.

ئەمڕۆ شەممە (19/ئاب/2023) سەرۆک بارزانى سەردانى قەزای ئامێدی کرد و لەبەردەم چین و توێژە جیاوازەکان و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان، پێکهاتەکان و بەرپرسانی حزبی و حکومی و جەماوەری سنوورەکە وتارێکى پێشکەشکرد.

سەرۆک بارزانى ئاماژەى بەوەکرد، کە دەبێ حکومەت و حیزب خزمەتکاریى میللەت بن، پێویستە زیاتر خزمەتى خەڵکى سنوورى ئامێدى بکرێ.

 سەبارەت بە گفتوگۆکانى هەولێر-بەغدا ڕایگەیاند، لە هەوڵەکانمان بەردەوامین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و بۆ ئەم مەبەستە  گفتوگۆکان درێژەیان هەیە و بە ئومێدین بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.

سەرۆک بارزانى دووپاتى کردەوە، کە دەبێ پێویستە ڕێز لەڕێککەوتنەکان و دەستور بگیرێت و لایەنەکانی عێراق ڕەچاوی بنەماکانی شەراکەت و تەوافق و هاوسەنگی بکەن.

هەروەها ڕاشیگەیاند، بوونی بیروڕای جیاواز لەناو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بابەتێکی سرووشتیە، بەڵام پێویستە هەموو لایەنەکان لەسەرپاراستن و بەهێزکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و بەرژەوەندیەکانی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیانی هەرێم کۆک بن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین