هاوپەیمانان هۆشداری دەدەنە وەزارەتی پێشمەرگە کوردستانی
ماتیۆ مەکفەرلەین، فەرماندەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەگەر چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا نەکرێت، هاوکارییەکانمان رادەگیرێن.

ئەمڕۆ یەكشەممە (20/ئاب/ 2023) فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش رایگەیاند، وەزارەتی پێشمەرگە هەندێ خاڵی لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بەجێ هێناوە، "بەڵام نەبوونی وەزیری پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگە دامەزراوەکەی لاواز کردووە و پرۆسەی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی وەستاندووە." 

مەکفارلەین دەشڵێت، هانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدەین بۆ دەربڕینی نیازپاکی و پابەندییەکانیان، پێویستە وەزیرێک بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دەستنیشان بکەن. 

ئەو بەرپرسەی هاوپەیمانان هۆشداریشی دا، كە ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان نەتوانێت چاکسازییەکان و پابەندییەکانی خۆی بەگوێرەی یاداشتنامەکە جێبەجێ بکات، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ناتوانێت لە پێدانی هاوکارییە سەربازی و ئەمنییەکان بەردەوام بێت." 

فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان جەخی لەسەر ئەوەش كردەوە، دوای هەڵسەنگاندی مانگی تەممووز، راگەیێندراوێکمان بڵاوکردەوە و بێهیوابوونی خۆمان لە بەدەستهێنانی هەندێ ئامانجی یاداشتنامەکە دەربڕی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین