سەرۆک بارزانى لەپارێزگاى دهۆک: ئەوەی لەدڵتانە بە ڕاشکاوی بۆم باس بکەن
نوچەنێت:
ڕۆژى دووشەممە (21/ئاب/2023) لە دهۆک سەرۆک مەسعود بارزانی بە مەبەستی دیدار و ئاگاداربوون لە ڕەوشی ژیانیان و پێشنیار و تێبینیەکانیان لەگەڵ خانەوادەی شەهیدان و تێکۆشەران و هەڵگرانی میدالیای بارزانی و بریندار و پەککەوتوانی سەنگەر و زیندانیانی سیاسیی سنووری دەڤەری بادینان کۆبۆیەوە.
سەرۆک بارزانى لەکۆبوونەوەکەدا وتارێکى پێشکەش کرد و تێیدا تیشکی خستە سەر بارودۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ.
بارەگاى بارزانى لەڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، سەرۆک بارزانی ئاماژەشی "بەو کۆسپ و هەڕەشە و تەحەدییاتانە کرد کە لەبەردەم خەڵکی کوردستاندا هەن و جەختی لە بایەخی پابەندبوون بە هۆشیاریی نەتەوەیی و ئاگادارکردنەوەی گەنجەکان و گەڕانەوە بۆ پڕەنسیپەکان و نیشتیمانپەروەری کردەوە."
هەروەها ڕاگەیێندراوە دەڵێت، سەرۆک بارزانی پێزانینی بۆ قوربانیدان و ماندووبوونی خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە و تێکۆشەران هەبوو و ڕایگەیاند، "ئێوە لەپێناو کەرامەتی گەلەکەتان خوێنتان داوە و ماندووبوونە و زەحمەتتان کێشاو و هەرچی بۆتان بکرێت هەر کەمە. من هاتووم گوێ لە گلەیی و گازاندە و ئێش و ئازارەکانتان بگرم و داواتان لێ دەکەم ئەوەی لە دڵتانە بە ڕاشکاوی بۆم باس بکەن."
دەشڵێت، "هەر لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانە و بەرفراوان ئەنجام درا و ئامادەبووان پرسیار و داواکاری و تێبینیەکانیان بۆ سەرۆک بارزانی خستەڕوو."

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment