سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى: پابه‌ندى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنین‌ و شه‌رعیه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ دێت کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەهەولێر وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى به‌ریتانیا بۆ كاروبارى ئاسایش کۆبووەوە و هەردوولا جەختیان له‌سه‌ر "گرنگى و پێویستیى پته‌وكردنى هاوهه‌ڵوێستى و یه‌كڕیزیى ناوخۆیى و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن" دەکەنەوە.

ڕۆژى چوارشەممە (23/ئاب/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ تۆم توگێندهات وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى به‌ریتانیا بۆ كاروبارى ئاسایش و شاندێكى یاوه‌رى كرد.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باڵیۆزى به‌ریتانیا له‌ عێراق و كونسولى گشتییان له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، "دوایین پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى و مه‌ترسییه‌كانى داعش، هه‌ڵبژاردنه‌كان و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، كۆچى نایاسایى بۆ به‌ریتانیا و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، تاوتوێ كران."

سەبارەت بە پەیوەندییەکانى بەریتانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمى کوردستان، "هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیى هاریكاریى هاوبه‌شى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كۆچى نایاسایى و تاوانى ڕێكخراو كرده‌وه‌ و هاوڕا بوون كه‌ بۆ ڕێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ ناوچه‌كه‌، هاریكاریى هاوبه‌شى ناوچه‌یى پێویسته‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌بێ هه‌نگاوى پێویست بگیرێنه‌ به‌ر. هه‌رله‌مباره‌یه‌وه‌ باس له‌ یاداشتێكى لێكگه‌یشتن كرا كه‌ له‌نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى به‌ریتانیادا واژۆ ده‌كرێت."

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و وەزیرى ده‌وڵه‌تى به‌ریتانیا بۆ كاروبارى ئاسایش، له‌باره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه‌، هه‌ردوولا هاوڕا بوون "له‌سه‌ر گرنگى و پێویستیى پته‌وكردنى هاوهه‌ڵوێستى و یه‌كڕیزیى ناوخۆیى و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن. هه‌ر له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌ و شه‌رعیه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ دێت."

ڕاگەیێندراوەکە دەشڵێت، له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، خرانه‌ به‌ر باس.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین