بە درۆن بەرپرسێکى باڵاى پەکەکە لە سیدەکان کرایە ئامانج کوردستانی

نوچەنێت:

دژە تیرۆرى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکراى دەکات، فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى تورکیا ئۆتۆمبێلێکى لە سیدەکان کردە ئامانج، بەو هۆیەوە سێ چەکدارى پەکەکە گیانیان لە دەستداوە.

ڕۆژى پێنجشەممە (24/ئاب/2023) دژە تیرۆرى کوردستان بڵاویکردەوە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە کردە ئامانج و بەهۆیەوە بەرپرسێک و دوو چەکداری پەکەکە گیانیان لەدەستدا.

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ "فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لەسەر ڕێگای سنینێ لە قەزای سیدەکانی پارێزگای هەولێر کردە ئامانج و بەهۆیەوە بەرپرسێکی باڵا و دوو چەکداری پەکەکە کوژران."

بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان، تاوەکو ئێستا فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى سوپاى تورکیا بە ئاسمانى سیدەکان دەسوڕێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین