مەسرور بارزانى و هاکان فیدان لەهەولێر هەناردەکردنەوەى نەوتى کوردستان تاوتوێ دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى تورکیا لەهەولێر، کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا و مەسرور بارزانى ڕایگەیاند، لەم دیدارانەی کە کردوومانە هەموولایەک بتوانین سوودی باشی لێببینین.

ڕۆژى پێنجشەممە (24/ئاب/2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازى لە هاکان فیدان، وەزیرى دەرەوەى تورکیا کۆبووەوە و دواتر دواتر کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى هاوبەشیان ئەنجام دا.

سەرەتا مەسرور بارزانى گوتى، هاتنی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندی یاوەری بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان ئاماژەیە بە گرنگی پەیوەندی نێوان هەردوولامان.

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى لەگەڵ هاکان فیدان ڕایگەیاند، پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان تورکیا و عێراق بە تایبەتیش لەگەڵ هەرێمی کوردستان، هەروەها بابەتی چۆنێتی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کە بتوانن بەپێی مافە دەستووریەکانی هەرێمی کوردستان، چارەسەرکردنى کێشەکانمان لەگەڵ حکومەتی عێراق تاوتوێ کرد.

هەروەها ئاماژەى بەوەکرد، هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور مافی خۆی جێبەجێ دەکات و، نابێت ببێتە شوێنێک بۆ ناسەقامگیری وڵاتانی دراوسێ و هیوادارین پەیوەندی نێوانمان بەردەوام بێت بۆئەوەی بتوانین رووبەڕووی هەموو جۆرە تیرۆرێک ببینەوە کە لە ناوچەکەدا هەیە.

هاکان فیدان لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ڕایگەیاند، پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ بەغدا و هەولێر هەموو کاتێک گرنگی خۆی هەیە. لە سەردانەکەمدا بۆ بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق گفتوگۆمان لەبارەی پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، پرسی ئاو، دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە وێرانکەرەکانی عێراق و چەند پرسێکی دیکە کرد.

سەبارەت بە پرسى تیرۆر وەزیرى دەرەوەى تورکیا گوتى، لەگەڵ مەسرور بارزانی ئاماژەمان بە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، پرسی وزە و بازرگانی و چەندین بابەتی دیکەی پەیوەست بە هەردوولا کرد،

فیدان هەولێرى بە شوێنکێى هەمیشە ئارام و سەقامگیر ناوبرد و پێشوایە ئەم سەقامگیرییە و بەرەوپێشچوونی ئابوورییەکەی، ئێمە بە گرنگیی دەزانین، بۆیە ئامادەین هەموو هاوکارییەک پێشکەش بکەین، بۆ ئەوەی ئەم سەقامگیرییە بەردەوام بێت، بەتایبەت لە بابەتی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین