سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی توركیا دەكات کوردستانی

نوچه‌نێت

سەرۆك مەسعود بارزانی ئەمڕۆ لە سەلاحەدین پێشوازی لە هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا كرد و لە ديدارێکدا باس لە بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە كرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی ئابی 2023 سەرۆك مەسعود بارزانی لە سەلاحەدین پێشوازی لە هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا كرد. بارەگای بارزانی كە هەواڵەكەی بڵاوكردووەتەوە لە راگەیێندراوێكدا دەڵێ‌، " لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەردوولا ئاڵوگۆڕ کرا".

شەوی رابردوو هاكان فیدان گەیشتە هەولێر و ئەمڕۆ لەگەڵ هەر یەكە لە سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆبووەوە. هاكان فیدان ئێوارەی رۆژی سێشەممەی رابردوو سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ سەرۆكەكانی ئەم وڵاتەیش كۆبووەوە.
 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین