کەمبوونەوەى ئاوى بەنداوەکان و گرتنەوەى ئاو لەلایەن ئێرانەوە هەڕەشە لە هەرێمى کوردستان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بەهۆى کەمبوونەوەى ئاوى بەنداوەکان و گرتنەوەى سەرچاوەى ئاوى هەندێ ناوچە لەلایەن ئێرانەوە، هۆشدارى دەدرێت لە دروستبوونى کارەساتى ژینگەیی لە قەڵادزێ و سەرهەڵدانى کەم ئاواى لە هەرێمى کوردستان.

ڕۆژى شەممە (26/ئاب/2023)  ئەندازیار سەلام عومەر، بەڕێوەبەری ئاوی ئیدارەی راپەڕین بە رووداوى ڕاگەیاند، لە ناوەڕاستى ئەم مانگە لەلایەن ئێرانەوە سەرچاوەی ئاوی زێی بچووک گیراوەتەوە، چونکە بەنداوێکى لەسەر ئاوەکە دروستکردووە.

ئاوى قەڵادزێ جگە لەوەى بۆ ماڵانیش بەردەدرێتەوە، هەروەک بەڕێوەبەری ئاوی راپەڕین دەڵێت، بۆ حەوزی ماسی و کشتوکاڵیش سوودی لێوەردەگیرێت، ئەگەر ئاوەکە بەرنەدرێتەوە سامانی ماسی لە ناوچەکە بە تەواوی دەکەوێتە مەترسییەوە، زەوییە کشتوکاڵییەکان لەنێو دەچن، بە بەرنەدانەوەی ئاوەکە کارەساتی ژینگەیی دروست دەبێت.

هاوکات دواى هاتنى وەزرى هاوین و کەمى بارانبارین لە وەرزى زستانى ڕابردوو، بەپێى لێدوانى بەرپرسان بەنداوی دووکان کەمبۆتەوە بۆ (35%) و بەنداوی دهۆکیش (40%)ی ئاوی تێدایە، بەڵام بەنداوی دەربەندیخان زیاتر (60%) ئاوی تێدایە. 

هەروەها بەنداوى دووکان رۆژانە (90) مێگاوات کارەبا و بەنداوی دەربەندیخان رۆژانە نزیکەی (70) مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت، سەبارەت بەنداوی دهۆکیش، کە بە سێیەم بەنداوی هەرێمی کوردستان دادەنرێت و توانای گلدانەوەی (52) ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە، بە شێوەیەکى سەرەکیش پشت بە ئاوی باران دەبەستێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین