لە دوو ڕووداوى هاتووچۆدا حەوت کەس بوونە قوربانى کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆی هەڵەبجە بڵاوی كردەوە، ئۆتۆمبێلێكی (تۆیۆتا فۆرچنەر)، کە لە هەورامانەوە بە ئاراستەی خورماڵ ڕۆیشتووە، لە نزیك نەخۆشخانەی (بیارە) وەرگەڕا و شۆفێرەكەی گیانی لەدەست دا، پێنج کەسى دیکەى ناو ئۆتۆمبێلەكە بریندار بوون.

ڕۆژى شەممە (26/ئاب/2023) بەهۆى وەرگەڕانى ئۆتۆمێلێک، کە لە هەورامانەوە بەرەو خورماڵ دەچوو، شۆفێرەکەى بە ناوى موختار ئەحمەد محەمەد، کە پیشەى یاریدەدەری پزیشک بووە، پێنج کەسی دیکەیش بریندار بوون کە چواریان منداڵی خۆیی و ئەوی دیکەیش زاواکەی بووە.

عەمید ئەنوەر عومەر، بەڕێوەبەری هاتووچۆی هەڵەبجە بە رووداوی ڕایگەیاند، قوربانییانى رووداوەکە ئەندامانی یەک خێزانن و خەڵکی هەڵەبجەن.

هەروەها بەیانى ئەمڕۆ شەممە لەسەر ڕێگاى سەرەکى هەولێر-پیرمام، ئۆتۆمێلێکى جۆرى پیکاب، بە هۆى تیژڕەوى وەرگەڕا، لە دەرئەنجامى رووداوەکەش، شۆفێرەکە بەسەختى بریندار بوو و زیانێکى زۆریش بە ئۆتۆمبێلەکە و ناوبڕى ڕێگەکە کەوت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین