لە سەیدسادق عەرەب دەبێتە شەڕیان و پێنج کەس بریندار دەبێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەهۆى کێشەیەکى کۆمەڵایەتى لە سەیدسادق شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە دروست دەبێت، بەوهۆیەوە پێنج کەس بریندار دەبن. وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى دەڵێت، نۆکەس دەستگیرکراون.

ئەمڕۆ شەممە (26/ئاب/2023) سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند، بە هۆى کێشەیەکى کۆمەڵایەتى نۆ کەس لە سەیدسادق دەبێتە شەڕیان، کە زۆربەیان عەرەبن، بە بەرد و بۆکس، خەنجەر و چەقۆ لەیەکیان داوە.

وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى بە روودواشى گوت، بە هۆى شەڕەکەوە پێنج کەس بریندار بوونە، هەندێکیشیان کە پێشتر فەرمانى دەستگیرکردنیان هەبووە، هەر لەوێ دەستگیرکراون، هەروەها چەند کەسێکیش فەرمانى دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.

سەبارەت بە هۆکارى شەڕەکە دەڵێت، لە نێوانی خۆیان و بەهۆی کێشەیەکی نێوانی خۆیان هەڵیانکوتاوەتە سەر یەکدی، ئەوانە لە سلێمانیش بەهۆی کێشەی کۆنی نێوانی خۆیان بەشەڕهاتوون، کە لە سەیدسادق یەکتر دەبینن دەبێتەوە شەڕیان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین