خەمڵاندنی نرخی زەویی سندووقی بۆ (10%) کەمکرایەوە و تاپۆ دەكرێن کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزگارى هەولێر ڕایدەگەیێنێت، بۆ تاپۆکردن و ڕێگەپێدانى خانوو دروستکردن لەسەر زەوییە سندوقییەکان ڕەزامەندى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان وەرگیراوە و لەم ماوەیە بڕیارەکە دەکەوێتە بوارى جێبەجێکردن.

ڕۆژى دووشەممە (28/ئاب/2023) ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند، "بۆ زەویی سندووقی و خانووكردن لە حەرەمی گوندەكان و رێگەپێدان بۆ نۆژەنكردنەوەی خانوو لە كۆمەڵگاكان، سەرۆكی حكومەت رەزامەندی لەسەر چەند بڕیارێك دەربڕیوە و خەمڵاندنی نرخی زەویی سندووقی لە 30% كراوەتە 10% و تاپۆ دەكرێن و رێگەپێدانی خانووكردنیان پێ دەدرێت."

سەبارەت بە کەمکردنەوەى نرخى تاپۆکردنى زەوییە سندوقییەکان، پارێزگارى هەولێر دەڵێت، "پێشتر ئەو رێنوێنییانەی كە بۆ زەویی سندووقی دەركرابوون تێبینییان لەسەر هەبوو، بەهۆی ئەوەی داواكارییەكی زۆری خەڵك هەبوو بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە رسووماتدا بكرێت، چونكە ئەوكات خەمڵاندنی تاپۆكردنیان بە 30%ی نرخی رۆژ بوو، لەو شوێنانەی كە زەوییەكانیان لێییە."

ئومێد خۆشناو دووپاتیشدەکاتەوە، "بڕیاری زۆر باش دراون، خەمڵاندنی نرخی زەوەیی سندووقی لە 30% كراوەتە 10% و تاپۆ دەكرێن و رێگەپێدانی خانووكردنیان پێ دەدرێت، هەروەها هەر شوێنێك پێویست بكات بۆ فراوانكردنی حەرەمی گوند، لێژنەكانی شارەوانی ئامادەكاریی بۆ دەكەن و راسپاردەی یەكە ئیدارییەكان دەدرێتە پارێزگا و ئەنجوومەنی پارێزگاكان و بۆ فراوانكردنی حەرەمی گوندەكان رەزامەندیی لەسەر دەدرێت."

زەویی سندووقی، ئەو زەوییانەن کە چەپ و راستیان بەشێوەی زێدەڕۆ کراون بە خانوو، بەڵام تائێستا رێگە نەدراوە ئەوان بکرێنە خانوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین