سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: مەتران ڕه‌بان حسقیال به‌رگریكارێكى سه‌رسه‌ختى كوردستان و پێكه‌وه‌ژیان بوو کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بەبۆنەى کۆچى دواییکردنى مەترانی کلدانییەکانی سنووری زاخۆ و ئامێدی سەرەخۆشى لە بنەماڵەکەى دەکات و دەڵێت، "كه‌سایه‌تییه‌كى دیارى ئایینى و كۆمه‌ڵایه‌تى بوو، خزمه‌تێكى به‌رچاوى بوارى ئایینى و په‌روه‌رده‌یى و كولتوورى كرد".

ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە (28/ئاب/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بۆ کۆچى دواییکردنى، ڕه‌بان حسقیال ڕه‌بان مەترانی کلدانییەکان لە پەیامێکدا دەڵێت، "به‌رگریكارێكى سه‌رسه‌ختى كوردستان و پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایى و لێبورده‌یى بوو. خواى مه‌زن گیانى به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و یادى به‌خێر."

 

دەقى پرسه‌نامه‌کەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:‌

به‌ داخه‌وه‌ هه‌واڵى كۆچى دواییى كه‌سایه‌تیى دیارى مه‌سیحى و دڵسۆزى كوردستان خوالیخۆشبوو مه‌تران (ڕه‌بان حسقیال ڕه‌بان)ـم بیست. پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و هاوڕێیانى و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌سیحى به‌گشتى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم.

خوالێخۆشبوو كه‌سایه‌تییه‌كى دیارى ئایینى و كۆمه‌ڵایه‌تى بوو، خزمه‌تێكى به‌رچاوى بوارى ئایینى و په‌روه‌رده‌یى و كولتوورى كرد و له‌ هه‌موو ناوه‌نده‌كانى كوردستان و عێراق و جیهان، به‌رگریكارێكى سه‌رسه‌ختى كوردستان و پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایى و لێبورده‌یى بوو. خواى مه‌زن گیانى به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و یادى به‌خێر.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2023/8/28

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین