دوو شاندى هەرێم بۆ یەکلاییکردنەوەى شایستە داراییەکان سەردانى بەغدا دەدەن کوردستانی

نوچەنێت:

دوو شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ سەردانى بەغدا دەکەن و لەگەڵ حکومەتى عێراق گفتوگۆ لەسەر ناردنى مووچە و پشکى هەرێم بکەن.

دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ (30/ئاب/2023) وەزارەتى دارایى و ئابووریى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، شاندی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری "بەمەبەستی بەدواداچون بۆ مووچەی مانگی تەمووز و ئابی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و بەدەستهێنانی کۆی شایستە داراییەکانی هەرێم لە یاسای بودجەی عێراق بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوتن."

ئەو شاندەى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدا دەکات، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانیشى لەگەڵە.

 ئێوارەى دوێنێ سێشەممە (29)ـى ئاب، لەسەر ڕەتکردنەوەى پێشنیارى ناردى بڕێک پارە لەبەغداوە، وەزارەتى دارایى و ئابووریى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "بەهیچ جۆرێک لەلایەن تیمی تەکنیکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە، ئاگادار نەکراوینەتەوە لە بوونی پێشنیازێکی لەو جۆرە، تا رەتکرابێتەوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین