دژە تیرۆرى کوردستان: بۆمبێک لە شەقامى (60) مەترى تەقییەوە کوردستانی

نوچەنێت:

دژە تیرۆر کوردستان لەڕاگەیێندراوێکدا، لەبارەى دەنگە گەورەکەى شەقامى (60) مەترى هەولێر دەڵێت، بۆمب بووە، بەڵام هیچ زیانێکى گیانى نەبووە.

ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى (یەکى/ئەیلوول/2023) بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، "کاتژمێر 18:29، لە شەقامی شەست مەتریی شاری هەولێر بۆمبێک لەسەر پردی پەڕینەوەی پیادەڕۆی نزیک مزگەوتی سپی تەقییەوە."

سەبارەت بە زیانى تەقینەوەکە بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى دژە تیرۆرى کوردستان، "جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە.

هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات، "لێکۆڵینەوەکان لەو بارەوە بەردەوامیی دەبێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین