بافڵ تاڵەبانى لەسەر رووداوەکانى کەرکووک بەڵێنێک دەدات کوردستانی

نوچەنێت:

بافڵ تاڵەبانى، لە پەیامێکدا بەڵێن دەدات تاوانبارى رووداوەکانى دوێنێى شارى کەرکووک بە سزاى یاسایی خۆیان بکەن و دەشڵێت، یەکێتى "سازش لەسەر ماف و داواكارییەكانتان ناكات."

ڕۆژى یەکشەممە (سێ/ئەیلوول/2023) بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەرەخۆشى لە کەسوکارى شەهیدانى دوێنێى کەرکووک دەکات و دەڵێت، "دڵنیاتان دەكەم تاوانبارانی ئەم رووداوە دەبێت بە سزای یاسایی خۆیان بگەن و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سازش لەسەر ماف و داواكارییەكانتان ناكات." 

سەبارەت شەهیدبوونى چوار گەنجى کوردى کەرکووک ڕایگەیاند، رژانی خوێنییان لەپێناو بەدەستهێنانی مافەكانیان لەدڵەوە نیگەرانیكردم، بۆ بریندارەکانیش هەموو رێكارێكی پێویست بۆ چارەسەركردنی براكانمان لە كەركوك دەگرینەبەر.

ئەم پەیامەى بافڵ تاڵەبانى لە کاتێکدا، بەپێى زانیارییەکان لە دوێنێیەوە (40) گەنجى کورد لەکەرکووک لەلایەن دژە تیرۆرى عێراقەوە دەستگیرکراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین