مەسرور بارزانى: خەڵکى کوردستان ملکەچی فشار و هەڕەشەى هیچ لایەنێک نابێت کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە شاندێکى پەرلەمانى کەنەدا کرد و لەبارەى پەیوەندییەکانى هەولێر-بەغدا ڕایگەیاند، "بە هیچ شێوەیەک، دەستبەرداری مافە ڕەوا و دەستوورییەکانی نابێت و ملکەچی هیچ فشار و هەڕەشەیەکی ئەو لایەنانەش نابێت."

ڕۆژى دووشەممە (چوار/ئەیلوول/2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی کەنەدا بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار تۆم کیمج کرد.

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە لاپەڕەى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى بڵاوکردۆتەوە و نووسیویەتى، "هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی لە چوارچێوەی دەستووردا جێبەجێ کردووە، بەڵام جێی داخ و نیگەرانییەکی زۆرە کە بە شێوەیەکی زۆر ناڕەوا و بە پێچەوانەی دەستوور، مافەکانی خەڵکی کوردستان پێشێل دەکرێن و ڕێز لە ڕێککەوتنی نێوانی لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەت و ئەجێندای حکومەتیش ناگیرێت کە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرا."

مەسرور بارزانى دەڵێت، "سوپاسی کەنەدامان کرد بۆ هاریکاری و پشتیوانییەکانی لە هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش."

هەروەها سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان دووپاتى دەکاتەوە، "خەڵکی کوردستان بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری مافە ڕەوا و دەستوورییەکانی نابێت و ملکەچی هیچ فشار و هەڕەشەیەکی ئەو لایەنانەش نابێت کە دەیانەوێ عێراق بگەڕێننەوە سەردەمی دیکتاتۆری و زەبرو زۆر و چەوساندنەوەی گەلی کوردستان."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین