لەدهۆک خۆپێشاندان دژى نەناردنى شایستەداراییەکانى هەرێمى کوردستان دەستیپێکرد
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (پێنج/ئەیلوول/2023) لەپارێزگاى دهۆک خۆپێشاندانێکى بەرفراوان دژى نەناردنى شایستە داراییەکانى هەرێمى کوردستان لەلایەن بەغداوە دەستیپێکرد.
عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لەنێو خۆپێشاندەران ئامانجى سەرەکى خۆپێشاندانەکە ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، خۆپێشاندانەکە بەر لە هەر شتێک بۆ دەربڕینی هاوسۆزییە بۆ مافە رەواکانی خەڵکی کەرکووک، شەهیدەکانیان، بریندارەکانیان، ستەملێکراوەکانیان.
خۆپێشاندەرانى دهۆک بە دروشمى (گەلی كوردستان یەك بگرن بۆ رووبەرووبونەوەی زۆڵم و زۆرداری بەغداد) ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیان لە دژی نەناردنی موچە لەلایەن بەغداوە دەستیان بە خۆپێشاندان کرد، خۆپیشاندانەكە لەلایەن سەندیكا و رێكخراوەكانی کۆمەڵگەى مەدەنى ڕێکخرا بوو.
خۆپێشاندەرانى دهۆک داوا دەکەن بەغدا بەزووترین کات شایستە داراییەکانى کورد بەپێى یاساى بودجە بۆ هەرێمى کوردستان بنێرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment