تورکیا بارهەڵگرێک لە بنارى قەندیل بۆردوومان دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

سوپاى تورکیا بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان بارهەڵگرێک لە بنارى قەندیل بۆردوومان کرد، بەپێى زانیارییەکان جگە لە زیانى ماددى هیچ زیانێکى گیانى نەبووە.

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە (پێنج/ئەیلوول/2023) فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى سوپاى تورکیا بارهەڵگرێکى لەبەردەم باڵەخانەى شارەوانی قەندیل کردە ئامانج، بەبێ ئەوەى هیچ زیانێکى گیانى هەبێ.

 دڵشێر ئیبراهیم، هاوسەرۆکی شارەوانیی قەندیل بە رووداوی ڕایگەیاند، چەند خولەکێک پیش بۆردوومانەکە شۆفێری بارهەڵگرەکە ئۆتۆمبێلەکەی لە نزیک شارەوانیی قەندیل راگرتبوو و جێی هێشتبوو، بەڵام زیانێکى زۆر بەر بارهەڵگرەکە و باڵەخانەی شارەوانی کەوتووە.

بەپێى ئەو ڤیدیۆیەى لە سۆشیال میدیا بڵاوبۆتەوە، ئاگرێکی گەورە لە شوێنی بۆردوومانەکە بەرزبووەتەوە بەڵام هیچ زیانێکى گیانى نەبووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین