نارنجۆكێك هه‌ڵده‌درێته‌ ماڵى به‌رپرسێكى پارتى کوردستانی

نوچه‌نێت

شه‌وى رابردوو له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ نارنجۆكێك هه‌ڵده‌درێته‌ ماڵى فازڵ به‌شاره‌تى به‌رپرسى پێشووى لقى 12ى پارتى، به‌ڵام ده‌كه‌وێته‌ ماڵه‌ دراوسێیه‌كه‌یان و هیچ زیانێكى گیانى نابێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ هه‌شتى نیسان، فازڵ به‌شاره‌تى به‌رپرسى پێشووى لقى 12ى پارتى له‌ لێدوانێكى بۆ كه‌ناڵى رووداو باس له‌وه‌ ده‌كات شه‌وى رابردوو كاتژمێر 12 ى شه‌و به‌ ماتۆرێك دوو كه‌س هاتوونه‌ته‌ نزیك ماڵه‌كه‌یان نارنجۆكێكیان فڕێداوه‌ به‌ڵام كه‌وتووه‌ته‌ ماڵه‌ دراوسێیه‌كه‌یان.

به‌شاره‌تى باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌و كاته‌ى نارنجۆكه‌كه‌ هه‌ڵدراوه‌، ئه‌و و خێزانه‌كه‌ى له‌ماڵه‌وه‌ نه‌بوون، نارنجۆكه‌كه‌یش هیچ زیانێكى گیانى بۆ دراوسێكه‌یان نه‌بووه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، چه‌ند جارێكى تریش پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ و ته‌قه‌ى لێكراوه‌ و ئێستایش له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه‌ سكاڵاى تۆمار نه‌كردووه‌.

له‌كۆتایى قسه‌كانیشى باسى ئه‌وه‌ ده‌كات، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر لێدوانى بۆ راگه‌یاندن داوه‌ و كه‌سانێك به‌ لێدوانه‌كه‌ى سه‌خڵه‌ت بوون و یه‌كێك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌نجامدانى كارێكى له‌م شێوه‌یه‌ى لێكردووه‌ و ده‌ڵێ، "ناوى ئه‌و كه‌سه‌ به‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌ده‌م".

  
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین