ئەندام پەرلەمانێکى کورد لەبەغدا هۆکارى نەناردنى شایستە داراییەکانى هەرێم ئاشکرا دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەى نەناردنى پشکى هەرێمى کوردستان دەڵێت، "لە (1-1-2022)ەوە وەزارەتی دارایی فیدراڵ تەنیا بڕی (2) تریلیۆن و (598) ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان خەرج کردووە، کە (400) ملیاری ئەم پارەیە دەگەڕێتەوە بۆ مانگی (11) و (12)ـى (2022)، ئەندام پەرلەمانێکى عێراقش دەڵێت، کورد باجى نەبوونى یەکڕێزیى دەکات.

ڕۆژى شەممە (نۆ/ئەیلوول/2023) کاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە رووداوى رایگەیاند، حکومەتی هەرێم و عێراق بۆ گفتوگۆ لەسەر جێبەجێکردنی یاسای بودجە گەیشتوونەتە بنبەست، چارەسەرکردنى ئەم کێشەیەش پێویستى ڕێککەوتن و بڕیارى سیاسى هەیە.

ئەم ئەندام پەرلەمانى عێراق هۆکارى سەرەکى بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کە کێشەکانى بەردەم جێەجێبەنکردنى یاسای بودجە سیاسین و نەبوونى یەکڕێزییش وایکردووە کورد باجى گەورە بدات.

دوێنێ هەینى (8-9-2023) باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان پابەندی یاسای بودجە نەبووە، لەبەرامبەردا پیشەوا هەورامى وتەبێژى حکومەتى هەرێم دەڵێت، "ئەوەی بەرانبەر فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دەکەن پێچەوانەی دەستوور و یاسا بەرکارەکانە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین