سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پەیامێکى سەرەخۆشى ئاراستەى گەلى مەغریب دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە پەیامێکدا سەرەخۆشى لە حکومەت و گەلى مەغریب دەکات، دواى دروستبوونى بوومەلەرزە لەو وڵاتە بە گوڕى (7) پلەى رێختەر.

رۆژى شەممە (نۆ/ئەیلوول/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشى لە حکومەتى مەعریب دەکات و دەڵێت، بە ناوی گەلی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەوپەڕی سەرەخۆشیی ئاراستەی گەلی شانشینی مەغریبی دەکەم لە بارەی قوربانیانی بوومەلەرزە وێرانکەرەکە و لەم کاتە سەختەدا هاوبەشی خەمیانم.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەبەشێکى دیکەى پەیامەکەیدا نووسیویەتى، داوا لە خوای گەورە دەکەم بەزەیی خۆی بەسەر قوربانیاندا ببارێنێت و بریندارانیش بە چاکبوونەوەیەکی خێرا بگەیێنێت.

بەرەبەیانى ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی (7) پلەی رێختەر چەند شارێکى مەغریبی هەژاند، بەو هۆیەوە تا ئێستا نزیکەى هەزار کەس گانیان لە دەستداوە و زیاتر لە هەزار کەسى تر برینداربوونەوە، پێشبینى دەکرێت ژمارەى قوربانییەکان بەرزبێتەوە، چونکە تا ئێستا چەندین کەس لەژێر داروپەردووى باڵەخانەکان گیریان خواردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین