باڵیۆزى ئێران لە عێراق سوپاسى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە باڵیۆزى کۆمارى ئیسلامیى ئێران و لە کۆبوونەوەیەکدا جەخت لە بایەخى کۆمارى ئیسلامیى ئێران وەک "دراوسێیه‌كى گرنگى هه‌رێمى كوردستان" کردەوە.

دواى نێوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە (11/ئەیلوول/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ محه‌مه‌د كازم ئال سادق، باڵیۆزى كۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌ عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا "بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ڕێككه‌وتنى ئه‌منیى نێوان عێراق و ئێران، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنیان"، تاوتوێ كران.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى باسى لە بایەخى كۆمارى ئیسلامیى ئێران "وه‌ك دراوسێیه‌كى گرنگى هه‌رێمى كوردستان كرد" هەروەها جه‌ختى له‌وەشكرده‌وه‌ كه‌ "هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى ڕێككه‌وتنى ئه‌منیى نێوان عێراق و ئێرانه‌، هه‌روه‌ها دڵنیایى دا كه‌ هه‌رگیز ڕێگه‌ ناده‌ن هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى ئه‌منى له‌ هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ بۆ سه‌ر كۆمارى ئیسلامیى ئێران دروست ببێت."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، باڵیۆزى كۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌ عێراق، جه‌ختى له‌ بایه‌خ و "گرنگیى په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى پێشكه‌ش به‌ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ یارمه‌تى و ئاسانكارییه‌كانى له‌ گواستنه‌وه‌ى زیاره‌تكارانى ئێرانى له‌ یادى عاشوورا و چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن دا."

دەشڵێت، "تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین