مەسعود حەیدەر: هەوڵم داوە کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێن کوردستانی

نوچەنێت:

بریکارى وەزارەتى دارایی عێراق ئاشکراى دەکات، ئەو ژمارانەی لەسەر داهاتی هەرێم لەلایەن عێراقەوە بڵاودەكرێتەوە هەڵەن.

ڕۆژى دووشەممە (11/ئەیلوول/2023) مەسعود حەیدەر، بریکارى وەزارەتى دارایى عێراق لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، نابێت کمووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان تێکەڵ بە کێشە و ململانییە سیاسییەکان بکرێت، چونکە بەپێى یاساى بودجە بەغدا مانگانە (775) ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.

مەسعود حەیدەر باسى لەوەشکرد، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى عێراق کۆدەبێتەوە و ڕاستییەکانى پەیوەست بە شایستە داراییەکانى هەرێمى کوردستان لەدوو توێى ڕاپۆرتێک محەمەد شیاع سوودانى دەدات بۆ ئەوەى کارى جددى لەسەر بکرێت. 

بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی کێشە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ڕوونکردنەوەى زیاترى داو و دەڵێت، هەوڵم داوە کێشەکان چارەسەر بکرێن.

سەبارەت بەناردنى ئەو (500) ملیارەی کە عێراق بڕیارە بە قەرز بیدات بە هەرێم، گوتى، من نوێنەری هەرێم و وتەبێژی حكومەتی هەولێر نیم، ئەبێت لەخۆیان بپرسن بزان چی هەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین