پێشەوا هەورامى: سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان سبەى سەردانى بەغدا دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەى چوونى شاندێکى باڵاى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەسەرۆکایەتیى مەسرور بارزانى ڕایگەیاند، "هەرێمی کوردستان مەبەستییەتی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ بگاتە ئەنجام."

ڕۆژى چوارشەممە (13/ئەیلوول/2023) پێشەوا هەورامى، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "بەمەبەستی گفتوگۆ و ئەنجامدانی ژمارەیەک کۆبوونەوە لەبەغدا،بەڕێز سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەیانی سەردانی بەغدا دەکەن،هەرێمی کوردستان مەبەستییەتی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ بگاتە ئەنجام و خەڵکی هەرێمی کوردستان وەک هەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق شایستە داراییەکانیان و لەنێویاندا مووچەیان پێبدرێت."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "حکوومەتی هەرێم پابەندی ڕێکەوتنەکانە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ، سەردانی بەڕێز سەرۆک وەزیران و جێگرەکەی و تیمی حکوومەت، نیشاندانەوەی نییەتی بەڕێز سەرۆک وەزیران و حکوومەتی هەرێمە بۆ گەیشتنە ئەنجام و چارەسەری کێشەکان لەڕێگای جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکان، بەتایبەتی جێبەجێکردنی یاسای بودجە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین