مەسرور بارزانی: بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەكان لە بەغدام
نوچهنێت
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا دووپاتی دەكاتەوە بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەكانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان لە بەغدایە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی ئەیلوولی 2023 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی هەرێم و چەندان بەرپرسی تر سەردانی بەغدای كرد و لە یەكەم هەنگاوی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە، مەسرور بارزانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە ئەمە دەقەكەیەتی:
من ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێز سەرۆك وەزیرانی فیدڕاڵی و سەرۆك كۆمار و سەرۆك پەرلەمان و هەندێك لە رێبەرانی لایەنە سیاسییەكان بۆ دووپاتكردنەوە لەسەر زامنكردنی پاراستنی مافە دەستوورییەكانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان، بەو ئومێدەی چارەسەری بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكان بدۆزینەوە.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment