سوودانی: نابێت بژێوی هاووڵاتیانی هەرێم وابەستەی كێشە یاسایی و كارگێڕییەكان بكرێت
نوچهنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی ئەیلوولی 2023 نووسینگەی محەمەد شیاع سوودانی، دوای دیدارەكەی سوودانی و مەسرور بارزانی راگەیێندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە لە كۆبوونەوەكە سوودانی باسی لەوە كردووە حكومەت بە پێویستی دەزانێت بەگوێرەی دەستوور و یاسا كێشە یاسایی و دارایییەكانی نێوان حكومەتی فیدڕاڵی و حكومەتی هەرێم چارەسەر بكرێت.
لە بەشێكی تری راگەیێندراوەكە هاتووە، "سوودانی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە حكومەت تا ئێستایش كار دەكات بۆ ئەوەی بژێوی هاووڵاتیانی عێراق و هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بە هیچ كێشەیەكی یاسایی و كارگێری كاریگەر نەبێت".
ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم و ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران و ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم سەردانی بەغدایان كرد، بۆ دانوستاندن لەسەر ئەو كێشانەی لەنێوان هەولێر و بەغدا هەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment