سەرۆك كۆماری عێراق: پاڵپشتی شاندی هاوبەش و یەكگرتووی هەرێم دەكەم
نوچهنێت
ئەمڕۆ پێنجشممە 14ی ئەیلوولی 2023 شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق كۆبووەوە، بەگوێرەی راگەیێندراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق عەبدولەتیف رەشید بە شاندەكەی گوتووە، "پێویستە هەموو لایەنەكان كۆشش بكەن بۆ ئەوەی بە خێرایی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدرێت".
سەرۆك كۆماری عێراق دووپاتیشی كردووەتەوە متمانەی هەیە هەر دوو لا "هەرێم و بەغدا" مكوڕن لەسەر ئەوەی كێشەكان بەگوێرەی دەستوور و یاسا چارەسەر بكرێت و سەرۆك كۆمار باسی لەوەیش كردووە، پاڵپشتی شاندی یەكگرتوو و هاوبەشی هەرێمی كوردستان دەكات.
شاندی باڵای هەرێمی كوردستان پێكهاتووە لە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران، ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment